لە رۆژی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی، زیرەکی دەستکرد شا چارلزی کردە قوربانی

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک پادشای نوێی بەریتانیا چارلزی سێیەم بووە قوربانی زیرەکی دەستکرد و چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆی دروستکراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

لە یەکێک لەو گرتە و وێنانەی شا چارلز تێیدا دەردەکەوێت جلێکی رەنگ پرتەقاڵی لەبەردایە و لەکەنار دەریا سەما دەکات و ئاهەنگ دەگێڕێت.

وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی چارلز هەزاران جار شەیر کراونەتەوە و کۆمێنتی جۆراوجۆریان بۆ هاتووە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس راستکردنەوەی بۆ بەشێک لە وێنە و گرتەکان کردووە و ئاشکرایکردووە هیچ کام لەوانە راست نین و لە رێگەی زیرەکی دەستکردی (میدجۆرنی) دروستکراون.

رێکەوتی شەشی ئەم مانگە لە رێورەسمێکی شاهانەدا هەریەکە لە چارلزی سێیەم و کامێلای هاوسەری وەک پادشا و شاژنی بەریتانیا دەستبەکاربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبین”‏
سەرۆک وەزیرانی سوید لەبارەی هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا دڵنیایی دەدات

سەرۆک وەزیرانی سوید لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا و نزیکبوونەوەیان لە ‏ئەندامبوونی هاوپەیمانیی ناتۆ، پەیامێكی دڵنیاكەرەوە دا و دەڵێت،…
Total
0
Share