جوتیار عادل بۆ ئێستا: 70%ی قەرزەكانی دانە غاز دراونەتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی قەرزەكانی دانە غاز لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی تۆڕی میدیایی ئێستای دایەوە، دووپاتیدەكاتەوە، زۆربەی قەرزەكان دراونەتەوە.

لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی دوای كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی ئێستای دایەوە لەبارەی دانەوەی قەرزەكانی دانە غاز و كاریگەریی لەسەر سستیی دابەشكردنی مووچە، ڕەتیكردەوە دانەوەی قەرز كاریگەریی لەسەر ڕەوتی دابەشكردنی مووچە هەبووبێت، بەڵكوو دووبارە بەستیەوە بە گرفت لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆوە.

جوتیار عادل ئاشكراشیكرد، 70%ی قەرزاكانی دانە غاز لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دراونەتەوە و پرۆسەی دانەوەی قەرزەكانیش بەردەوامە.

وتەبێژی حكومەت وتی، داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێم دەگاتە 680 ملیۆن دۆلار، بە داهاتی نەوت و ناوخۆ و 200 ملیار دینارەكەی بەغدادیشەوە، بەڵام لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ گرفت هەیە.

دوێنێ كۆمپانیای دانە غاز ئاشكرایكرد، ئەمساڵ هەرێمی كوردستان 150 ملیۆن دۆلار قەرزی داوەتەوە بە كۆمپانیاكە.

كۆمپانیاكە و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایان نەكرد بڕی قەرزی ماوەی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندە.

بابەتی پێشتر

ئونای ئیمیری لەبارەی نیوکاسڵەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلی كارەبایی.. نەرویج لە 2025 واز لە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share