ئەمڕۆ ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ لە سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەم ئەنجامبدرێت.

تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەم و ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە رایگەیاند، ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە تا كاتژمێر 4ی ئێوارە لە سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكان نوێنەرانی كۆنگرە هەڵدەبژێرێن.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو 27ی ئەیلول پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەژێر دروشمی (نوێگەری لە كاردا، كۆدەنگی لە بڕیاردا) بەڕێوەبچێت.

جگە لە نوێنەرانی هەڵبژێردراو، ئەندامانی هەریەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئێستا و پێشوو، ئەنجومەنی باڵای سیاسی، دەستەی دامەزرێنەران و پێشمەرگەكانی 76 بە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە. دکتۆر کەریم…
Total
0
Share