ئونای ئیمیری لەبارەی نیوکاسڵەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بە سەرپەرشتیی شازادەی سعودیە، محەمەد بن سەلمان سەرنجیان خستووەتە سەر ئونای ئیمیری ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی ڤیاریاڵ.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی نوێی یانەی نیوکاسڵ هەوڵەکانی بە ئاراستەی زینەدین زێدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ئاراستەیان ڕووەو ئونای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ڤیاریاڵ گۆڕیوە.

لەو بارەیەوە ئیمیری بە “موڤی ستار”ی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی لێی دڵنیام و دەزانم، نیوکاسڵ گرنگییان پێداوم، بەڵام لەوە زیاتر هیچ زانیارییەکی دیکەم لەبەردەستدا نییە”.

هەروەها دەڵێت، “هیچ ئۆفەرێکم  پێنەگەیشتووە، ئەگەر هەرچییەک هەبێت دەبێت لەڕێگەی یانەکەمەوە پێمبگات، لەئێستادا سەرنجم خستووەتەسەر چالاکییەکانی یانەکەم، ناتوانم بڵێم دەڕۆم، بەڵکو خۆم ئامادەدەکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خیتافی، ئەوە هەڵوێستی منە”.

ئونای ئیمیری لەم وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانەكان سەرپەرشتیی ڤیاریاڵی کردووە بۆ گرتنی لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی شەشەم، لە خولی ئیسپانیاش کەوتوونەتە پلەی 13وە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل. بەپێی…
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share