كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی 12 پارێزگای تەواوكردووە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن وتی، تا ئێستا 25%ی دەنگەكانی هەڵبژاردن بە دەست جیاكراونەتەوە و ژمێردراونەتەوە كە بریتین لە دەنگەكانی 12 پارێزگای عێراق.
ئاشكرایكرد، تا ئێستا ئەو دەنگانە جیاوازییان نەبووە لەگەڵ ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندراون.
بەپێی وتەی عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، سێ پارێزگا ماون دەنگەكانیان بە دەست جیابكرێنەوە و بژمێردرێنەوە، لەگەڵ ئەو 12 پارێزگایەی كارەكانیان تەواوكراون، ژمارەیان دەكاتە 15 پارێزگا لەكۆی 18 پارێزگاكەی عێراق، چونكە لە سلێمانی و دهۆك و واست تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نەدراوە.