کێ دەبێتە پاڵەوانی 1000 لە مەدرید؟ ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید مێژوو تۆماردەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە، بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر یانەی شاختار، یەکێک لە یاریزانانی ئەو یانەیە ناوی دەچێتە لاپەڕەكانی مێژووەوە.

ئەمشەو چوارشەممە، کاتژمێر (8:45) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانەی شاختار دۆنستیک-ی ئۆکرانی دەکات.

تاوەکو ئێستا یانەی شاهانە 999 گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمارکردووە، هەر یاریزانێکی مێرەنگی ئەمشەو بەرامبەر شاختار گۆڵ تۆماربکات، دەبێتە خاوەنی گۆڵی ژمارە هەزار، هەروەها ڕیکۆردی یانەکەشی بەرزدەکاتەوە، بە جۆرێک تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی دیکە بەو ڕیکۆردە نەگەیشتووە.

گۆڵە سەدییەکان

بەپێی داتاکان، میگێل مونۆز یەکەم گۆڵی یانەی شاهانەی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە، گۆڵی ژمارە 100 لەلایەن ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ، گۆڵی ژمارە 200 بەپێیەکانی فێرنیک پوشکاش تۆمارکراون.

گۆڵی ژمارە 300 لەلایەن هینینگ جێنسن، گۆڵی ژمارە 400 لەلایەن لوسادا، گۆڵی 500 لەلایەن گوتی، گۆڵی 600 لەلایەن بێکهام، گۆڵی 700 لەلایەن هیگواین، گۆڵی 800 و 900 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

سێ تێبینی لەبارەی بردنەوەی بەرشلۆنە لە دینامۆکیێڤ

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: 25%ی دەنگەكان بە دەست ژمێردراونەتەوە و جیاوازییان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێکانەکەى رافینیا قورسە

تیمی پزیشکی پشکنینی بۆ رافینیا کردووە و دەرکەوتووە پێکانەکەى لەوە قورسترە کە چاوەڕێ دەکرا. رافینیا لە یارییەکەى ئیشبیلییە…
Total
0
Share