کاتی گەیشتن و پێشکەشکردنی چاڤی لە بەرشلۆنە ئاشکراکرا

سات و واددەی گەڕانەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ شاری بەرشلۆنە و پێشکەشکردنی وەک ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە، لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکەوە ئاشکراکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، خوسێ ئالڤارێز ئاشکرایکردووە، مایسترۆی پێشووی بارسا و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەد-ی قەتەری، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرەو ئیسپانیا گەشتدەکات و ڕۆژی دووشەمە وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە بە میدیاکان دەناسێنرێت.

ڕۆژنامەنووسەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، ڕاهێنەرەکە لەگەڵ ستافێکی کارگێڕیی ئازولگرانا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر چەندین کۆبوونەوەی کردووە، سەرەنجام بەڕێککەوتن گەیشتوون.

بڕیاریشە شەممەی داهاتوو ستافێکی دیکە بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی بۆندەکەی بگەنە دەوحە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2024 دەبێت.

چاڤی لە 2015وە وەک ڕاهێنەر لە یانەی سەدی قەتەری دەستبەکاربووە، حەوت ناسناوی ناوخۆیی لەو وڵاتەی كەنداوی عەرەبی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: 25%ی دەنگەكان بە دەست ژمێردراونەتەوە و جیاوازییان نییە

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕای لایەنەكان لەبارەی دەستوور و هەڵبژاردن وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share