ژنێك دەستگیركرا ویستوویەتی گورچیلەی كچەكەی بفرۆشێت

لە بەغداد ژنێك دەستگیركرا، ویستوویەتی گورچیلەی كچەكەی بفرۆشێت بەرامبەر 10 ملیۆن دینار.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزێكی بەڕێوەبەرێتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغداد فەرمانی دەستگیركردنی ژنێكی جێبەجێكردووە، كە تۆمەتبارە بە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، ژنە دەستگیركراوەكە ڕێككەوتنی كردووە بۆ فرۆشتنی گورچیلەی كچەكەی “بە كەسێكی نەناسراو لە یەكێك لە پارێزگاكانی باكووری عێراق بە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی”.

پرۆسەكە دوای بوون و دەستكەوتنی زانیاری لە “سەرچاوە نهێنییەكانەوە” ئەنجامدراوە، ژنە تۆمەتبارەكەش لە لێكۆڵینەوەكاندا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

بابەتی دواتر

هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چی دەڵێت؟

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە عێراق نه‌كراوه‌، تیشكی خسته‌…
Total
0
Share