وەزیری بازرگانی: بەشی یەک ساڵی تەواو خۆراک لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک بوونی هەیە لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیدا.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی نیشتمانیی بۆ کەرتی تایبەت رایگەیاند، هیچ قەیرانێکی بەشەخۆراک لە عێراقدا بوونی نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەک بۆ خۆراکە ماددەکان لە عێراقدا دروستنابێت بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک عەمبارکراوە لە کۆگاکانی وەزارەتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزهەر محەمەد: گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە تاڵانی برابوون فشارەکانی سەر بودجە کەمدەکاتەوە

ڕاویژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارانەی لە گەندەڵکاران وەرگیراونەتەوە، دەخرێنە خزمەتی خەڵکەوە. مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق…
Total
0
Share