چێوەی هەماهەنگی وتووێژ و دانیشتنی لەگەڵ فراكسیۆنەكان هەڵپەسارد

سەرچاوەیەكی نزیك لە چێوەی هەماهەنگی هەڵپەساردنی دانیشتنەكان ڕادەگەیەنێت، بەهۆی نزیكبوونەوەی ڕێوڕەسمەكانی چلە.

سەرچاوەكە وتی، زیارەتی چلە بۆنەیەكی ئایینی گەورەیە لە عێراق، ملیۆنان كەس لە سەرجەم تایفە و پێكهاتەكان بەشداریی تیادەكەن بۆ سەردانكردنی شوێنە پیرۆزەكان.

ئەوەشی وت، “لەگەڵ نزیكبوونەوەی ترۆپكی سەردانەكەدا، چێوەی هەماهەنگی دانیشتنەكانی وتووێژی لە بواری سیاسی و سەرجەم دۆسییەكانی دیكەدا هەڵپەسارد، لەپێناو بەشداریكردنی سەركردەكانی لە ڕێوڕەسمەكانی چلە و خزمەتكردنی سەردانكەران”.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە كە میدیا عێراقییەكان ناویان بڵاونەكردووەتەوە، هەر دانیشتنێكی لەناكاو ئەگەر بارودۆخەكە بخوازێت، لەم بژاردەیە بەدەردەكرێت.

دووپاتیشیكردەوە، سەرجەم دۆسیەكان دەكرێنەوە پاش كۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەكان، لەوانەش پێكهێنانی حكومەت، هەروەها سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی سروشتی، بەهۆی ئەوەی بە سەرەتای چارەسەری داخرانی سیاسی لە وڵات دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share