فاتی گۆڵ و بردنەوەكەی پێشكەشی كێ كرد؟

ئانسو فاتی هێرشبەری بەرشلۆنە، تۆماركردنی گۆڵ و بردنەوەكەی لە دینامۆكیێڤ پێشكەشی ئەگوێرۆ كرد، كە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە سێ مانگ لەژێر چاودێریی پزیشكیدا دەبێت.

ئەگوێرۆ لە یارییەكەی ئالاڤێس، لێدانەكانی دڵی كێشەی تێكەوت و بەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ مانگ خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، بەشێك لە میدیاكانیش ئاماژە بەوە دەدەن كە جارێكی تر یاریزانە ئەرجەنتینییەكە ناتوانێت یاریی بكات.

ئانسو فاتی بەرامبەر دینامۆكیێڤ توانی گۆڵی بردنەوەی بەرشلۆنە تۆماربكات و هیوا بۆ یانەكەی بگەڕێنێتەوە تا بگەنە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ.

دوای یارییەكەش وتی: “بردنەوە و گۆڵەكەم پێشكەش بە ئەگوێرۆ دەكەم، هیوادارم زوو چاكببێتەوە و بگەڕێتەوە ناومان”.

فاتی باسیشی لەوە كرد، ئێستا سەركەوتنی یانەكەی بۆ قۆناغی 16 لەدەستی خۆیاندایە.

بەرشلۆنە بە شەش خاڵ دووەمی ڕیزبەندیی گروپەكەی گرتووە و بەجیاوازیی دوو خاڵ كەوتە پێش بەنفیكای سێیەمەوە، بایرن میونشن-یش بە 12 خاڵ لەپلەی یەكەمدایە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران زیان و قەربووی لافاوەكە و گرفتی دەرچووان تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ.. پادشای ژمارە پێوانەییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێس: شتێک نییە بەناوی چانس

ئەستێرەی نێودەوڵەتی بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنە، دانی ئالڤێس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەتی دەکاتەوە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە مانچستەر…
Total
0
Share