یانە گەورەکانی ئەوروپا لە سپۆنسەرکردنی تیشێرت چەند بەدەستدەهێنن؟

گرێبەستی سپۆنسەرکردنی درێس یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی داهات بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا، بە هەڵکۆڵینی ناوی سپۆنسەرێک لەسەر درێسەکانیان، ساڵانە بڕێکی زۆر پارە وەردەگرن.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دانانی ناوی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیمارات “فلای ئیمارات” لەسەر درێسەکەی، بووەتە خاوەن بەرزترین گرێبەستی سپۆنسەرکردن لەنێو سەرجەم یانە گەورەکانی ئەوروپادا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی، یانەی شاهانە ساڵانە 70.45 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆنسەریی درێسەکەی وەردەگرێت.

ڕیاڵ مەدرید پێش یانەکانی مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە کەوتووە، لەکاتێکدا دوو یانەی ناوبراو لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان و ساڵانە بە 55.1 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی سپۆنسەرییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی تیم ڤیوێر و ڕاکوتین کردووە.

پاریس سەینت جێرماین لە پلەی چوارەمدایە و گرێبەستی سپۆنسەرییان لەگەڵ کۆمپانیای ئەکۆر کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە 50.4 ملیۆن یۆرۆ بەدەستدەهێنن.

ڕیزبەندیی ئەو هەشت یانەیەی لە سپۆنسەری درێسەکانیانە و زۆرترین پارە بەدەستدەهێنن:

 

ڕیاڵ مەدرید 70.45 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (فلای ئیمارات)

مانچستەر یونایتد 55.1 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (تیم ڤیوێر)

بەرشلۆنە 55.1 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (ڕاکوتین)

پاریس سان جێرمان 50.4 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (ئەکۆر)

چێڵسی 46.9 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (3).

مانچستەر سیتی 45.8 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد)

بایرن میونخ 42.27 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (تی-مۆبایل)

لیڤەرپوڵ 31.71 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا (ستاندارد چارتەرد)

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بابەتی دواتر

دوورودرێژترین کاتی زیادکراو لە مێژووی تۆپی پێ-دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share