ئەنجومەنی وەزیران زیان و قەربووی لافاوەكە و گرفتی دەرچووان تاوتوێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانە ئەنجامبدات، پرسەكانی وەرگرتنی دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگاكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی زیانەكان تاوتوێ دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات”.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت:

یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.

دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازیی خۆیان.

سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاوڵاتییان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی 2021/10/30 و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بە یاسا پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە…
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
Total
0
Share