ئالڤێس: شتێک نییە بەناوی چانس

ئەستێرەی نێودەوڵەتی بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنە، دانی ئالڤێس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەتی دەکاتەوە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە مانچستەر سیتی بە چانس وەسف بکات.

دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید (3-1) لە مانچستەر سیتی، ئالڤێس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی کردووە، تێیدا نووسیویەتی، “هاوڕێیانم لە بواری تۆپی پێ، هاوشێوەی ژیان، هیچ شتێک لە تۆپی پێدا بەناوی چانس بوونی نییە، یان ئەوەتا بەسەر یارییەکەدا باڵادەست دەبیت، یان ئەو بەسەر تۆدا باڵادەست دەبێت.”

هەروەها نووسیویەتی، “بیرتان لەوە کردووەتەوە، یاریی تۆپی پێ بەبێ یاریزانە بەڕازیلییەکان چۆن دەبێت؟!”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Daniel Alves (@danialves)

 

پەیامی بەرگریکارە سەرکێشەکەی بەرشلۆنە چەند کاتژمێرێک دوای گەیشتنی ڕیاڵ مەدرید بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2021/2022 بڵاو کرایەوە، تێیدا ڕۆدریگۆی بەڕازیلی ڕۆڵی فریادڕەسی بۆ ڕیاڵ مەدرید گێڕا و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئەنجامەکەی هاوتا کردەوە.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

بابەتی دواتر

ڕۆحی وەرزشی.. بەرشلۆنە ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ بێتیس دروست دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی بە بێدەنگی شەشەمی کڕی

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی شەشەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی 2022 واژۆ کرد. یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی…
Total
0
Share