پێگەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی ڕزگاربوونی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لەگەڵ ڕێكخراوە جیهانییەكاندا یادی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆركراو دەكاتەوە و وێنە و دۆكیومێنتی ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوەکانی هەرێم دەباتە لوبنان.

سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند، عێراق لە پاش سۆماڵ و باشووری سودان لە ڕیزبەندیی سێیەمی ئەو وڵاتانەن، كە تیایدا بكوژی ڕۆژنامەنووسان دەربازیان بووە لە سزا، دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامی دەدەن سەروەریی یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئاماژەیەكی ڕاستەوخۆشە بۆ بێدەنگكردنی ڕۆژنامەنووسان بەرامبەر بە گەندەڵی و پێشیلكارییەكانی مافی مرۆڤ.

سەنتەری میترۆ ئاشكراشیكردووە، وەك ئەندامێكی كەمپینی جیهانی بۆ كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لە تاوانەكانی دەرهەق بە ڕۆژنامەنووسان، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەشدار دەبێت لە یادكردنەوەی رۆژنامەنووسانی تیرۆركراو، پێشانگایەك بۆ وێنە و ژیاننامەی هەندێ لە رۆژنامەنوسانی تیرۆركراوی هەرێمی كوردستان‌ و ناوچەكانی تری عێراق بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمساڵی كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، كە ئۆفیسی سەرەكی لە نیویۆركە، لە كۆی (278) تاوانی كوشتنی ڕۆژنامەنووسان، (226) تاوان، بكەرانیان دەربازیان بووە لە سزا.

عێراق لە پاش سۆماڵ و باشووری سودان لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەن، كە تیایدا بكوژی ڕۆژنامەنووسان دەربازیان بووە لە سزا.

لەبارەی ڕێوڕەسمەکەوە، ڕەحمان غەریب ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە ڕاپۆرتەكەی سەنتەرەكەدا ڕایگەیاندووە، رێكخراوەكەیان لەگەڵ ڕێكخراوەكانی (IMS , UNESC , CPJ , ARTICLE 19 GCHR , IFEX) و چەند ڕێكخراوێكی تر، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەشداردەبن لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانیی كۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزای تاوانەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان.

ڕێكخەری میترۆ دەڵێت، “بە درێژایی 30 ساڵی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و 18 ساڵ حوكمڕانی لە عێراق پاش ڕوخانی دیكتاتۆرییەت، ویستێكی سیاسی لە ئارادا نەبووە بۆ سەروەریی یاسا و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا”.

جەختیشیكردەوە، “دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامیدەدەن سەروەریی یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، درێژەكێشانی ئەم دیاردەیە لە هەموو جیهاندا ئاماژەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ بێدەنگكردنی ڕۆژنامەنووسان بەرامبەر بە گەندەڵی و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ”.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی میترۆ، كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2013وە، ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی دیاریكردووە وەك ڕۆژی جیهانیی كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لەو تاوانانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەكرێت و داوای لە دەوڵەتانی ئەندام كردووە ڕێوشوێنی دیاریكراو بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی فەرهەنگی دەربازبوونی تاوانباران لە سزا بگرنە بەر.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، “ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانجنەویستە لە ناوەڕاستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لەلایەن كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس‌ و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی فەرمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە”.

بابەتی پێشتر

پێكانەكەی مێسی قورسە

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
Total
0
Share