پێكانەكەی مێسی قورسە

ماوەی دوو مانگە مێسی بەدەست ئازاری ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، كە بەهۆی لێدانێكی توندەوە لە یارییەكەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤینزوێلا لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال دووچاری هات.

مێسی هیچ ئازارێكی ماسولكەیی نییە، بەڵكو ئەژنۆی بەهۆی لێدانی ئەدریان مارتینێز-ی بەرگریكاری ڤینزوێلاوە تووشی ئازار و سوڕان بووە.

مێسی گەشت بەرەو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەكات بۆ ئەوەی لەوێ لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدا بێت، تا چارەسەری پێكانەكەی بكەن.

پێشبینی دەكرێت لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی لە چەند یارییەكی داهاتووی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنز لیگ بێبەش بێت.

بابەتی پێشتر

كێشەی دڵ، ئەگوێرۆ سێ مانگ دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

پێگەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی ڕزگاربوونی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share