ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەكردەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆسیەی ڕادەستنەكردنەوەی تەرمێك لەلایەن نەخۆشخانەیەك و داواكردنی 10 ملیۆن دینار، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی، بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە”.

لیژنەکە لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر و داواکاری گشتی پێکدەهێنرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی ڕووداوەکە و پاراستنی مافی نەخۆش.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

یەکەم تیمی گەڕۆکی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

سەرنوسەری گۆڤارۆ فرانس فوتبۆڵ ڕوونكردنەوە لەسەر براوەی تۆپی ئاڵتون دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: جگە لە یەكێتی، هیچ لایەنێكی دیكە كەرەستەی پێویستی نییە بۆ چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی گەنجانی یەكێتی لە ئیدارەی راپەڕین…
Total
0
Share