کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بۆ چاندنی گلێنەی چاو و نەخۆشی سنگ دەبرێنە ئێران

دوای کردنەوەی ڕێگای هاتوچۆ بۆ وڵاتی ئێران بڕیارە کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای لە هەڵەبجەوە بۆ چاندنی گلێنەی چاو و چارەسەری نەخۆشییەکانی سنگ ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە لەسەر ناردنی کاروانی یەکەمی بەرکەوتوان دەڵێت، “لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بە چاودێری تەندروستیی هەڵەبجە دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە و بڕیارە 53 بەرکەوتە بۆ چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.”

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجی ناردنی ئەو بەرکەوتوانەداوە و بودجەکەی لە بانکی هەڵەبجەیە.”

لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای ڕایگەیاندووە، ” كاروانی ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیای بەردەوامی دەبێت و  لە قۆناغی دووەمدا ئەو بەركەوتوانەی كە پێشوتر نێردراون و ئێستا پێویستە بگەرێنەوە، بە پێی ڕەچەتەی تایبەتی پزیشكی نوسراویان بۆ بەرزدەکرێتەوە و ڕەزامەندیان بۆ فەراهەم دەکرێت.”

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆسەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە وەستاوە و بەشێک لەو بەرکەوانەش پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هێزێكی مەدەنیی میانڕە‌و و خاوەنهەڵوێستی بەرپرسیار وەسفدەكات، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی…
Total
0
Share