سەرنوسەری گۆڤارۆ فرانس فوتبۆڵ ڕوونكردنەوە لەسەر براوەی تۆپی ئاڵتون دەدات

باسكال فیری سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی لیستی براوەكان و پڕوپاگەندەكانی تۆپی ئاڵتونی، بەم جۆرە وەڵامی دایەوە:

“تەنها سێ بۆ چوار كەس دەزانن كێ براوەی تۆپی ئاڵتونە”

“من خۆم یەكێكم لەوانەی كە دەزانم تۆپە ئاڵتونەكە بۆ كێیە”

“ئێمە دەزانین كە چەند لیستێكی فەیك بڵاودەبێتەوە و ئەوە شتێكی ئاساییە، تكایە بڕوام پێبكەم ئەوانە هیچی ڕاست نین، براوەی تۆپە ئاڵتونییەكە خۆی دەزانێت، لەگەڵ چەند كەسێكی كەمدا”

“هەرچی لە ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە هەڵەیە، تا ئێستا ئێمە هیچ شتێكی لەو بابەتانەمان نەكردووە، هەموو داتاكان لە ناو كۆمپیوتەردان و پێویست ناكات پرێنتی بكەین”

“براوەی تۆپی ئاڵتون لە ٢٩ی مانگی ١١ ئاشكرا دەكرێت، بەڵام یاریزانی براوە خۆی دەزانێت كە خاوەنی تۆپە ئاڵتونییەكەیە، لەبەرئەوەی پێویستە وێنە لەگەڵ تۆپەكە بگرێت و چاوپێكەوتنیش ئەنجام بدات”

“براوە پێش چەند ڕۆژێك لە ئاهەنگەكە دەزانێت كە بووە بە خاوەنی خەڵاتەكە”

“لەوانەیە ٢٠ی مانگ بچینە لای یاریزانی براوە، تەنانەت ناهێڵین ئەو یانەیەی كە یاریزانەكە یاریی بۆ دەكات بیزانێت”

“لەڕووی داتا و ئامارەكانەوە مێسی زۆر باش بوو، بەهەمان شێوە لیڤاندۆڤیسكی، بەڵام كێشەی لیۆ ئەوە بوو لە چامپیۆنزلیگ زوو كرانە دەرەوە، ئەوەی باش بوو دواتر نازناوی كۆپا ئەمریكای بردەوە، هەر تەنها ئەوە نییە، مێسی تەمەنی ٣٤ ساڵە و هێشتا ئاستێكی بەرزی هەیە”

بابەتی پێشتر

ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەكردەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری هازارد ببێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share