سعودیە بەبڕی ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا دەكات

بەغداد دەیەوێت كۆمپانیاكانی سعودیە بێنە عێراق و وەبەرهێنان لە بوارەكانی غاز و وزەی جێگرەوە و ئاو و پیشەسازییە پترۆكیمیاوییەكاندا بكەن.

ڕۆژنامەی “سەباح” لەزاری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویكردەوە، بەغداد دانوستاندنی لەگەڵ كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی كێڵگەكانی غاز و وەبەرهێنان تیایاندا.

ئاشكرایكردووە، بەشێكی تری دانوستاندنەكان لەگەڵ كۆمپانیای “ئەكوا پاوەر” دەكرێن بەمەبەستی دروستكردنی وێستگەی شیرینكردنی ئاو و دامەزراندنی وێستگەی وزەی خۆر، لەكاتێكدا هەوڵدەدرێت كۆمپانیای “سابك”ی سعودی وەبەرهێنان لە پڕۆژە پترۆكیمیاوییەكاندا بكات.

بەپێی وتەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق كە سەرۆكایەتیی شاندی دانوستانكاری عێراق لەگەڵ سعودیە دەكات، عێراق دەیەوێت بەر لە كۆتاییهاتنی ماوەی دەسەڵاتی ئەم كابینەیەی حكومەت، بایی ملیاران دۆلار گرێبەست لەگەڵ سعودیە واژووبكات و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی سۆلشایەر پێش یارییەكەی ئەتلەنتا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: سیستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر جیاوازبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share