قوباد تاڵەبانی: سیستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر جیاوازبوو

قوباد تاڵەبانی و شاندەكەی ئەمریكا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە و دەربارەی هەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، سیستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر جیاوازبوو.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێكی باڵاى ئەمریکا بەسەرۆکایەتیى گریگۆری لۆگێرفۆ، جێگرى سەرۆکى نوێنەرایەتیی ئە‌مریكا لە‌ عێراق و کۆنسوڵى گشتیى ئەمریکا لە هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، “قوباد تاڵەبانى تێڕوانینەکانی لەبارەى پرۆسەى هەڵبژاردن لە عێراق باسکرد و ئاماژەى بەوەدا کە سیستمەکەى ئەمجارە زۆر جیاوازبوو، لەبەر ڕۆشنایى ئەنجامەکانیش باس لە پێشهاتە سیاسییەکان کرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستى دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دیالۆگێکى جددى لەنێوان لایەنەکان کردەوە”.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆکرا لەبارەى پرۆسەى بایۆمەترى و هەنگاوەکانى چاکسازیى حکومەتى هەرێم، لەمڕووەوە جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەى بە قۆناغ و هەنگاوەکان كرد و بە چەندین نمونە سەرکەوتنی پرۆسەکەى سەلماند بەئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتییان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارەکان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامودەزگاکاندا و جەختى لەوە کردەوە کە لەکارکردن لەو بوارانەدا بەردەوامدەبن”.

شاندی میوان بەردەوامی پشتیوانیكردنى وڵاتەکەی بۆ سەرخستنى هەنگاوەکانى چاکسازى دووپاتکردەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

سعودیە بەبڕی ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا دەكات

بابەتی دواتر

هەڵەوین لە نێوان کرستیانەکان و جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…