ئایا دابەشکردنی موچە لە عێراق ڕاگیراوە؟

میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە کە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق ڕاگیراوە و سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

مەڵپەڕی سۆمەریە نیوزی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، “دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقی بۆ مانگی کانونی یەکەم ڕاگیراوە”.

بەپێی هەواڵەکەی ئەو میدیا عێراقییە، “هۆکاری ڕاگرتنی دابەشکردنی موچە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمی نەختینە هەرچەندە پێشتر پەرلەمان یاسای قەرزی پەسەندکرد”.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی لە 13ی کانونی یەکەمدا دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و حکومەتی عێراق دابەشکردنی موچەی ڕانەگرتووە، ئەگەری هەیە لە دوای 25ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی موچە دەستپێبکاتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆتا مانگەکانی ئەمساڵدا نەیتوانیوە موچەی موچەخۆران  لەکاتی خۆیدا دابەشبکات و هۆکارەکەشی بۆ کەمی نەختینە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندەوە.

بابەتی پێشتر

ئایا هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە دۆسیەی "سلێمان هەڵشۆیی"دا زەرەرمەند بووە؟

بابەتی دواتر

نرخی دیپای (20) ملیۆن کەمیکردووە و بەرشلۆنە ڕکابەری بۆ دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share