پێشبینیدەكرێت ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 25% بەرزببێتەوە

حكومەتی عێراق پێشبینیدەكات ڕێژەی هەژاری بۆ 25% بەرزببێتەوە.

دوایین ئاماری ڕێژەی هەژاری كە لە عێراقدا كراوە، ئامارەكەی ساڵی 2019یە كە 22.5%ی خەڵكی عێراقی لە ڕیزی هەژارەكاندا پۆلێنكردبوو، بەڵام بەپێی نوێترین داتاكانی وەزارەتی پلاندانان، ئێستا ڕێژەكە بەرزترە و پێشبینیدەكرێت بگاتە 25%.

باسم عەبدلزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، “بەمنزیكانە وەزارەتەكە ئامارێكی نوێ بۆ ئاشكراكردنی ڕێژەی هەژاری لە عێراق دەكات، چونكە پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ڕێژەكە 22.5% بوو، بەڵام بەهۆی لێكەوتەكانی پەتاكە و دۆخی خۆراكی جیهانییەوە ڕێژەكە گۆڕاوە”.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، پێشبینیدەكرێت ئێستا ڕێژەكە لەنێوان 22 بۆ 25% بێت و “حكومەت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی، لەڕێگەی زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و پشتیوانیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی مووچەكانیان بە بەردەوامی”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگایەکی هەدەپە

بابەتی دواتر

هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share