كۆنگرەی رۆژنامەوانی سۆلشایەر پێش یارییەكەی ئەتلەنتا

“ئێمە لە دۆخێكی باشداین لە چامپیۆنز لیگ، پێویستمان بە بردنەوەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان، سەرنجی تەواومان لەسەر ئەم یارییەیە، بیرمان لای سیتی نییە و دەمانەوێت بەرامبەر ئەتلەنتا ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین”.

“بارودۆخی یانەكە زۆر باشە لە ڕوی پێكانەو، هەندێ لە یاریزانەكان لە راهێناندا هەستیان بە ئازار كردووە، بەڵام شتێكی مەترسیدار نییە”.

” یاریزانەكان سەرنجی تەواویان لەسەر ئەم یارییەیە، یارییەكان بەسەر یەكەوەن، هێشتا پێكهاتەی یارییەكەم دیاریی نەكردووە”.

“كاتی ئەوەمان نییە بێزاری دەرببڕین، ئەگەر لەسەرەتای یارییەكەوە بەشداریت پێنەكرا پێویستە هاوكاری هاوڕێكانت بكەیت، هەموو یاریزانەكان حەز بە یاریی كردن دەكەن، بەڵام بەرژەوەندی تیپ پێش هەموو شتێكەوەیە”.

“كۆمەڵێك یاریزانی جیاوازمان هەیە كە دەتوانین بە شێوازی جیاواز یارییان پێ بكەین، دەتوانین پلانی جیاوازیش جێبەجێ بكەین، بەڵام پێویستە یاریزانەكان پابەند بن پێیەوە”.

“ئەنجامی ئەم یارییە زۆر گرنگە، دەزانین ئەگەر جێگیر بین ئەنجامەكانمان باش دەبێت، یاریی رابردوو بەشێوەیەكی باش شیكردنەوەمان بۆ تۆتنهام كرد و پلانەكەشمان سەریگرت”.

بابەتی پێشتر

مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە

بابەتی دواتر

سعودیە بەبڕی ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share