ڕێنمایی كارەبای سلێمانی بۆ كەمترهاتنەوەی پارەی كارەبای هاوبەشان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، چەند ڕێنماییەكی سەبارەت بە چۆنێتی بەکارهێنانی کارەبا لە بازاڕ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان بۆ هاوڵاتییان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت،” بۆ ئەوەی کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەی کارەبات کەم بۆبێتەوە، ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكە”.

لە ڕێنماییەكاندا هاتووە، “پێویستە هاوڵاتییان، ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانی وه‌ك سپلیت له‌كاتی بارزۆریی كاره‌بادا بكوژرێننەوە و دڵنیاببنەوە له‌ كاركردنی كۆنترۆڵی ساردكه‌ره‌وه‌كان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌كان.”

دەشڵێت، “پێویسته‌ گلۆپ‌ و ئامێره‌ ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌جیا كۆنترۆڵبكرێن و بكوژێندرێنه‌وه‌”.

دەقی ڕێنماییەكان:

أ‌- دیاریكردنی كه‌سێكی به‌رپرس له‌ جێبه‌جێبه‌كردنی ڕێنماییه‌كانی كاره‌با و له‌ به‌فیرۆنه‌دانی كاره‌با.

ب‌- كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانی وه‌ك سپلیت له‌كاتی بارزۆریی كاره‌بادا و دڵنیابوون له‌ كاركردنی كۆنترۆڵی ساردكه‌ره‌وه‌كان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌كان.

ت‌- پێویسته‌ گلۆپ‌ و ئامێره‌ ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌جیا كۆنترۆڵبكرێن و بكوژێندرێنه‌وه‌.

پ‌- سیانه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان بكرێت .

ج‌- هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی دیواری عازل.

ح‌- به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ گڵۆپانه‌ی كه‌ كاره‌با كه‌م سه‌رفده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ی بیناكان.

خ‌- لە ته‌لاره‌ به‌رزه‌كاندا پێویسته‌ پلیكانه‌ كاره‌باییه‌كان ئامێرێكی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا كاربكات.

د‌- هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری ڕێنمایی به‌فیرۆنه‌دانی كاره‌با له‌ناو بازاڕه‌كه‌دا.

ه- بۆ زانیاریی هەموو نرخی کارەبای بازرگانیی کیلۆواتی بە (157) دینارە.

بابەتی پێشتر

مێسی: هەمیشە وتوومە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

هەردوو حکومەتی هەرێم و بیلاڕوسیا: دەبێت ڕێگریبكرێت لە کۆچی نایاسایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share