نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنزین لە هەر سێ جۆرەکەی نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك 25 دینار دادەبەزێت، لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە بەهمەن شێخ قادر رایگەیاند، بەرهەمی ناوخۆ زۆرە و بەنزینە 750 دینارییەکەی ناوخۆ کوالیتی باشتر بووە لە جاران و خەڵکیش تاقیدەکەنەوە و بەکاری دەهێنن.

بەو جۆرەش، لیتریک بەنزینی نۆرماڵ لە 900 دینارەوە دەبێتە 875 دینار، بەنزینی موحەسەن لە 1125 دینارەوە دەبێتە 1100 دینار و سوپەر کە 1275 دینارە دەبێتە 1250.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
Total
0
Share