مێسی: هەمیشە وتوومە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە

لیۆ مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەنجامدەدات، تیایدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

 

// هەمیشە وتوومە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە، دەمەوێت ڕۆژێك لە ڕۆژان ببمە بەڕێوەبەری هونەریی یانەكە.

 

// دەمەوێت ڕۆژێك بێت هاوكاریی بەرشلۆنە بكەم بۆ گەشەكردن چونكە ئەو یانەیەیە كە من خۆشمدەوێت.

 

// دەمەوێت بگەڕێمەوە بەرشلۆنە وەك دەستەی كارگێڕی.

 

// ئامانجم ئەوەیە جارێكی تر چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنم.

 

// كەس لە یانەكە داوای لێنەكردم كە بەخۆڕایی یاریبكەم، مووچەكەم بۆ نیوە كەمكردەوە و ئامادەبووم هەموو شتێك بۆ بەرشلۆنە بكەم، بەڵام قسەكانی لاپۆرتا برینداریكردم و دوودڵی لادروستكردم.

 

// بیری ژیانی بەرشلۆنە دەكەم، بەڵام لە پاریسیش دڵخۆشم.

 

// بەدڵنیاییەوە جارێكی تر لە شاری بەرشلۆنە دەژیم.

 

// لەدوای بەجێهێشتنی بەرشلۆنەوە قسەم لەگەڵ لاپۆرتا نەكردووە.

 

// ئێستاش بەردەوام قسە لەگەڵ ئەگوێرۆ و بۆسكێتس و ئالبا دەكەم.

 

// بەرشلۆنە تیپێكی باشە و لە گەشەكردندایە، یاریزانی باشی تیادا دروستبوو وەك گاڤی، بە گەڕانەوەی دیمبلی تیپەكە بەهێزتردەبێت.

 

// بیری هەموو شتێكی دەكەم، ڕۆتیناتی ڕۆژانەی، چوون بۆ ژووری خۆگۆڕین، شوێنی ڕاهێنان، شێوازی ژیانكردن.

 

// شانازی بەهەموو ئەو ژمارانەوە دەكەم كە لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستمهێناون، زۆربەیان شكاندنیان قورسە و دڵخۆشم كە لە مێژووی یانەكەدا هەم.

 

// بەدرێژایی ژیانم راهاتبووم لە بەرشلۆنە كە ئێمە كۆنتڕۆلی یاریگا بگرینەدەست، ئەمڕۆ لەگەڵ یانەیەكی ترم و شێوازێكی تری یاریكردنی هەیە، هەوڵدەدەم بەزووترین كات لەگەڵ ئەو شێوە نوێیە بگونجێم.

 

// ژیان لە پاریس جیاوازە، لە بەرشلۆنە زۆربەی شتەكان ئاسانبوون، منداڵەكانم دەگەیاند بە قوتابخانە و دواتر دەچووم بۆ ڕاهێنان و پاشان دەگەڕامەوە ماڵەوە و نانیشم دەخوارد.

 

// ئێمە ورەمان بەرزە پێش دەستپێكردنی مۆندیال، لە ناسناوی كوپا ئەمەریكاوە بەشداریی مۆندیال دەكەین، ماوەیەكی زۆر لە بردنەوە دووربووین بەڵام ئێستا بەهێزین، هێشتا پێویستمان بەوەیە باشتربین چونكە هەڵبژاردەی بەهێزتر هەیە، ئێمە پاڵێوراوی سەرەكی نین، بۆیە پێویستمان بە گەشەكردنی زیاترە.

 

// نازانم دوای مۆندیال چی رودەدات؟، من ساڵ لەدوای ساڵ بیر لە داهاتووم دەكەمەوە، پاش مۆندیال هەڵسەنگاندن بۆ خۆم دەكەم.

 

// بەدەستهێنانی كوپا ئەمەریكا گەورەترین سەروەری بوو تۆمارمانكرد و یەكێكە لە گرنگترین و بەنرخترین ئەو خەڵاتانەی بەدەستمهێناون.

 

// ئەگەر تۆپی ئاڵتونم بەدەستهێنا ئەوە دەبێتە شتێكی زۆر گرنگ، بەدەستهێنانی حەوتەم تۆپی ئاڵتون ڕووداوێكی شێتانەیە.

 

// لەگەڵ هاندەرانی ئەرجەنتین ئاهەنگمگێڕا، لەگەڵ هاندەرانی بەرشلۆنە پێشتر زۆر ئاهەنگم گێڕابوو، بەڵام لە هاندەرانی ئەرجەنتین بێبەش بووبووم بۆیە ئەم ناسناوە بۆمن زۆر گرنگبوو.

 

// بەدەستهێنانی ناسناو بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و خۆشیگێڕان لەگەڵ هاندەران شتێكی زۆر ناوازەیە.

 

// كۆشش دەكەم لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانم، زۆر جار كەوتووم، بەڵام هەمیشە هەستاومەتەوە و كۆڵمنەداوە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. تۆتنهام نۆنۆ سانتۆی راهێنەری دوورخستەوە

بابەتی دواتر

ڕێنمایی كارەبای سلێمانی بۆ كەمترهاتنەوەی پارەی كارەبای هاوبەشان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share