كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه.

بەڕێوەبەرایەتیی كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچەش‌ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌ندێك نمەباران هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، نزمترین پلەی گەرمی 18 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراویش 24 پلە دەبێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی ناوچە جیاوازەكان، كه‌شناسیی هه‌رێم باسیله‌وەكردووه‌، له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ 25، سلێمانی 26، دهۆك 25، هه‌ڵه‌بجه‌ 26 وكەركوك 29 پلە دەبێت.

كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەی لە هەولێر 27 پلە، سلێمانی 26، دهۆك 26 و كەركوك 30 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه،‌ به‌تایبه‌تی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

بابەتی پێشتر

چەند لوبنانییەک لە بازاڕی گەورەی هەولێر کاسپی لە 700 دوکاندار تێکدەدەن

بابەتی دواتر

بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە کچێک کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share