بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە کچێک کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە یەکێک لەو گەنجانە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاوی لە کچێک کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ص، م، ر) بەپێی ماددەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتبار بووە و وەك هەڕەشە بەكاریهێناوە”.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، “لە دوو چالاكیی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز، م، ح) لەدادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی”.

سەبارەت بە تۆمەتبارەکەی دیکە، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە ناوی (ح، ج، م)ــە و لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ بردووە و فرۆشتوویەتی، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەمەودوا ئەم مووچەخۆرانە ناویان دەچێتە سیستمێکی نوێوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو…
زیاتر ببینە

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

جارێكى دیكه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات…
Total
0
Share