سیاسەتی نوێی خۆی لەگەڵ جیهان ئاشكرادەكات
ئێران: چارەنووسی گەلەكەمان وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “كۆماری ئیسلامیی ئێران، چارەنووسی گەل و وڵاتەكەی وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بنەمای پەیوەندییەكانمانن لەگەڵ وڵاتانی تردا”. هەروەك دەستتێكەڵكردن لەگەڵ چین و ڕوسیا لەبەرامبەر ئەمریكا و هەوڵەكانی ئێران و سعودیە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی هاوبەش ئاشكرادەكات.

ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی ئێرانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، شێوازێكی نایابمان داڕشتووە بۆ بەدیهێنانی دروشمی هاریكاریی هەرێمی، ئێمە لەبەرامبەر ئەمریكادا بێدەنگنابین كە كاردەكات بۆ دروستكردنی ترس لە ئێران “ئێران فۆبیا” لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی زانیاریی درۆیینەوە”.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە خواستی وڵاتەكەی كرد بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ خۆرئاوا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و لابردنی سزاكان لەسەر ئەو وڵاتە كە لەلایەن خۆرئاواوە سەپێندراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە حكومەتی نوێی ئێران هەوڵدەدات لەڕێگەی هاوسەنگی و دیپلۆماسییەتی كارا و زیرەكانەوە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا بەهێزبكات و لەگەڵ وڵاتانی تری جیهانیشدا پەیوەندی بنیادبنێت، لەوانە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكای لاتین و ئەفریقیا.

ئەمیر عەبدوللهیان سیاسەتێكی نوێی وڵاتەكەی ئاشكراكرد و وتی، “توانای چین وەك هێزێكی ئابوری بەكاردەهێنین و ڕوسیا وەك دراوسێیەك بەكاردەهێنین لەچێوەی ئەو سیاسەتانەیدا كە لەگەڵ سیاسەتەكانی ئێمەدا دەگونجێن، بەڵام لەهەمانكاتدا پابەندین بە سیاسەتی نەخۆرهەڵاتی.. نەخۆرئاوایی و لەو ڕووەوە بەبێلایەنی دەمێنینەوە”.

بابەتێكی دیكە كە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەوڵەكانی وڵاتەكەی و سعودیە بوون لەپێناو بنیاتنانی پەیوەندیدا و لەو بارەیەوە وتی، “بە نێوەندگیریی عێراق هەوڵێك هەبوو بۆ ڕێككەوتنی ئێران و سعودیە، لەو چێوەیەدا ئێران لەسەر ئاستی نیشتمانی هەوڵەكانی خستەگەڕ، بەڵام هەستدەكەین سعودیە بە خاوی هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە دەنێت”.

لەبارەی سیاسەتی نوێی وڵاتەكەی بۆ چۆنێتی مامەڵكردن لەگەڵ ڕێككەوتنی ئەتۆمیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، “دەبێت بیر لەوە بكەینەوە چۆن كاربكەین لەپێناو دەستەبەركردنی زۆرترین ماف و بەرژەوەندی بۆ گەلەكەمان، ئێمە بەرژەوەندیی گەل و وڵاتەكەمان ناكەین بە قوربانیی ڕێككەوتنی ئەتۆمی”.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: ئەگەری هەیە نەوت بگاتە 100 دۆلار

بابەتی دواتر

هەموو دەرچووە وەرنەگیراوەكان بەخۆڕایی وەردەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share