نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هێرشی گروپێکی چەکدار لە قەڵای هەولێر

بەشی سەلامەتی و ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گروپێکی چەکدار لە ناوچەی قەڵای هەولێر پشێوی دروستدەکات.

لە هۆشدارییەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، “بەشی سەلامەتی و ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاریی باوەڕپێکراوی پێگەیشتووە، کە گروپی چەکداری رێکخراو پلانی هەیە بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچەی قەڵای هەولێر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا”.

لە هۆشدارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ” لە ئێستادا جۆری هێرشەکە و کاتی دیاریکراو بەردەست نییە، بەڵام زانیارییە پشڕاستنەکراوەکان پێشنیازدەکەن، کە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەبکرێت لەکاتی سەردانیکردنی ناوچەی قەڵا”.

نووسراوەکە داواش لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هۆشیاریی باری ئاسایشی کەسی پەیڕەوبکەن و لە ناوچەی قەرەباڵغ و کۆبوونەوە دووربکەونەوە و ئاگاداری چواردەوری خۆیان بن و لە هەر چالاکییەکی نائاسایی، ژووری پەیوەندیی بەشی سەلامەتی و ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداربکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا هێزەکانی ئاسایش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و پۆلیسی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

بابەتی پێشتر

لە هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دوو کەس کوژران

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share