لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین شار و ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە و كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی ناوچە جیاوازەكان ئاشكرادەكات.
بەپێی تۆمارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان زۆرترین بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی 11.5، تەوێڵە 10.5 ملم و قەرەداغ 10 ملم بووە.
كەمترینیش لە مێرگەسوور بووە بە 0.2 ملم باران، لەكاتێكدا لە بەشێكی بەرچاوی ناوچەكان بارانبارین تۆمارنەكراوە.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم چاوەڕوان دەكرێت ئەم شەپۆلە سبەینێ-ش بەردەوام بێت.
بڕی بارانی ناوچەكان: