پێشمەرگەیەک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەیدا بڕێک پارەی زیادە دەگەڕێنێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسنامەی ئاراستەی پێشمەرگەیەک کردووە لە فەوجی سێ لە لیوای حەوتی پیادە، لەپای ئەوەی کاتێک مووچەی وەرگرتووە، بڕێک پارەی زیادتری پێدراوە و دواتر گەڕاندوویەتییەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەو حاڵەتەوە دەڵێت، “پێشمەرگەیەک بەناوی (بژار خورشید ئەحمەد) پێشمەرگە لە فەوجی سێ لیوای حەوتی پیادە،  لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە یەکێک لە بانکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕێک پارەی زیادەی وەرگرتبوو، ناوبراو هەستاوە بە گەڕاندنەوەی بڕە پارە زیادەکە”.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەبەرامبەردا لیوای حەوتی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسنامەیەکی ئاراستەی بژار خورشید ئەحمەد کردووە، لەپای دەستپاکییەکەی”.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند. بەگوێرەی زانیارییەکانی عەلی رەئوف…
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share