پارتی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستە حزبییەكانی سلێمانی دەدات

وتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی لەبارەی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی هەندێك لە ئۆرگانەكاندا باسدەكرێت، هیچ بنەمایەكیان نییە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە ڕاستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی”.

دەشڵێت، “ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و تاوەکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە”.

لە ڕوونكردنەوەكەدا وتەبێژی پارتی داوا لەو میدیایانە دەكات “لە خەمی ڕاستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە ڕاستی بڵاونەکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن پێنج تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.…
Total
0
Share