ئاگر لە کەمپی شێخان کەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی شێخانی تایبەت بە ئاوارەکانی شەنگال کەوتەوە و چەند خێمەیەک سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئاگرێک لە ناو یەکێک لە خێمەکانی ناو کەمپی شێخان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار خێمە بە تەواوی سووتان و زیان بەر ژمارەیەک خێمەی دیکەش کەوت.

لە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستادا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە.

لە ئاگرەکەی کەمپی شێخاندا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە و بەڵام زیانێکی ماددی زۆری بە دواوە بووە.

بە وتەی بەرپرسانی کەمپەکە، “تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد هۆشدارییەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێستای ناوچەكە داوا لە هاوڵاتیانی دەكات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن…
Total
0
Share