ئاگادارییەك بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیيان و شۆفێران دەكات كە سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ شەممە 11ی 3ی 2023 بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوە و خاوێنكردنەوەی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەین، كە شەقامی چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share