پارێزەری ئیسماعیل سووسەیی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان: ژیانی لەمەترسیدایە

پارێزەر هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری دۆسیەی ئیسماعیل سووسەیی هۆشداری لە سەلامەتیی ئیسماعیل سووسەیی دەدات و دەڵێت، “ژیانی مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی لەمەترسیدایە”، باس لەوەدەکات لەلایەن هێزێکەوە لە چاکسازیی هەولێرەوە براوەتە دهۆک و نازانرێت کێن؟.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی ڕاى گشتیى خەڵكى كوردستان، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنى دادوەرى، فەرمانگەى داواكارى گشتى، سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی حكومەت و ناوەندە جیهانییەکان و یەکێتیی ئەوروپای کردووە، هەرێم ڕەفعەت پارێزەری ئیسماعیل سووسەیی ڕایگەیاندووە، “من وەك پارێزەرەى (مامۆستا ئیسماعیل سووسەیى) ناڕەزایى خۆمان دەردەبڕین لەو بارودۆخەى ئێستا (مامۆستا ئیسماعیل)ی تێدایە”.

دەقی ئەو داواکارییانەی پارێزەرەکە سەبارەت بە دۆخی ئیسماعیل سووسەیی خستوونیەتییەڕوو:

1. داواكارین لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترینكات بێنەسەرخەت و لە ڕەوشى مامۆستا بەگشتى ئاگادارمانبكەنەوە چونكە بەپێى ئەو زانیارییانەى دەستمانكەوتووە مامۆستا ئیسماعیل سووسەیى ژیانی لەمەترسیدایە و بردراوەتە شارى دهۆک .

  1.  مامۆستا ئیسماعیل سووسەیى لەئێستادا سزادراوە لەئەستۆى وەزارەتى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتییە، بەهیچ شێوەیەك هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت لە چاكسازییەكان سزادراو بباتەدەرەوە تەنیا بەبڕیارى وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى نەبێت، ئایا ئەم هێزەى مامۆستاى سزادراوى بردووە كێن؟ ئایە بەڕێوەبەرى چاكسازى چۆن ڕێگاى پێدان سزادراو مامۆستا ئیسماعیل سووسەیى ببەنە دەرەوە؟ كەواتە لەئیستادا چاكسازییەكان پارێزراونین.
  2. بە داخێكى زۆرە دیاردەى گرتن و ڕفاندن، هەڵسوكەوتى ناڕەوا و پێشێلكردنى مافى مرۆڤ لەلایەن بەشێك لە هیزە ئەمنییەكان بەدەر لە یاسا و بڕیارى دادگا سەریهەڵداوە كە پێویستە ڕابگیرێت و ئازادیی هیچ تاكێك لەژێر هەڕەشەدا نەبێت بە پێچەوانەوە ئامادەین داواى یاسایى لەسەر ئەنجامدەرانى تۆماربكەین لە دادگا پەیوەندیدارەكان .
  3. داواكارین سزاى سیاسى نەمێنێت و ئازادیی هیچ تاكێك زەوت نەكرێت و كێشەكانیان ئەگەر هەبوو لەڕێگەى دادگاوە چارەسەربكەن دوور لە توندوتیژى.
  4. داواكارین لە نوێنەرى نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانى هەرێمى كوردستان و ڕێكخراوە جیهانى و ناوخۆییەكانى مافى مرۆڤ و زیندانییان و حكومەتى عێراقى ڕۆڵى بەرچاویان هەبێت لەم بارودۆخەى هاتووەتەكایەوە.
  5. داوادەكەین دادگاكان بەكارنەهێنرێن بەدوور لە ڕێكارە یاساییەكان بۆ پاكتاوكردنى سیاسى و لایەنگرانى بەرامبەر.

“داواكارین بەزووترین كات لە ڕەوشى مامۆستا ئیســماعیـل سووسـەیى ئاگادارمان بكەنەوە، وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى بێتە سەرخەت و بەڕێوەبەرى چاكسازیی گەورانى هەولێر ڕوونكردنەوە بدات کە چۆن بەبێ بڕیارى دادگا و بێ ئاگاداربوونی وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى، ڕێگا دەدات سزادراوێك لەلایەن هەر هێزێك ببردرێتە دەرەوەى چاكسازی؟، هەروەها سەرۆكى فەرمانگەى داواكارى گشتى و سەرۆكى دەستەى سەربەخۆیى مافى مرۆڤ داوادەکەین هەرچی زووە هەڵوێستتان هەبێت لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییەی لەناو زیندانێکی فەرمی ئەنجامدراوە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق: بۆ گەشتکردن کار بەبڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڤاکسینی کۆرۆنا ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share