دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق: بۆ گەشتکردن کار بەبڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڤاکسینی کۆرۆنا ناکرێت

دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتکردن دەرکرد و بەپێی ئەو ڕێنماییانەش تەنها بە پشکنینی PCR کە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە دەدرێت گەشتیار گەشتبکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگاداردەکاتەوە، لەئێستادا پشتبەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتیی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی COVID-19ی بۆ ھاوڵاتییانی عێراق هەڵپەساردووە”.

بەپێی ئەو ڕێنماییەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق دەریکردووە، هاوڵاتییانی عێراق لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، تەنھا پشکنینی (PCR) بە کەمتر لە 72 کاتژمێر پێش ڕۆشتن کاریپێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
Total
0
Share