تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستاکەی قوتابخانەی ڕازاوەی کچان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن.

ڕۆژی پێنجشەممە مامۆستایەک بەناوی نێرگز محەمەد، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە ئامادەیی ڕازاوەی کچانی سلێمانی گیانیلەدەستدا و گیانلەدەستدانی دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کەسوکاری مامۆستاکەش دەڵێن بەهۆی چارەسەری هەڵەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

لەو بارەیەوە دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەكی لێکۆڵینەوەی لە گیانلەدەستدانی مامۆستاکە دا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لەسەر ڕاسپاردەی د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز پێکهێنرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “چاوەڕێی دەرئەنجامەکانی هۆکاری گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز دەکەین و دواتر بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
زیاتر ببینە

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share