فێستیڤاڵی ساڵانەی بابل دوای 19 ساڵ دابڕان جارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە کارەکانی پانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل دەستپێكران، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 19 ساڵ و لەدوای ساڵی 2003ـەوە ڕاگیرابوو.

شانۆی بابل لە شاری مێژوویی بابل لە دووریی 100 کیلۆمەتر لە باشووری بەغدادی پایتەختەوە، کارەکانی فێستیڤاڵەکە لەخۆدەگرێت و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

فێستیڤاڵەکە لەژێر ناوی “لە شارستانییەتی بابلەوە ژیان دروستدەکەین” بەردەوامدەبێت، تێیدا نمایشی جۆراوجۆر دەکرێت لەوانە، گۆرانی، سەما، هونەری گەلان، پێشانگەی کتێب و وێنە.

چەندین گۆرانیبێژی عێراقی و عەرەب بەشداریی فێستیڤاڵەكە دەكەن، لەوانە حەمید مەنسوڕ، حاتەم عێراقی، ڕەحمە ڕیاز، شەزا حەسون، نەوال زوغبی، هانی شاكر و فیفیان موراد.

بابەتی پێشتر

بۆ بەكارهێنەرانی وەتساپ: ئاگاداری "ئەم كەسە مەترسیدارانە" بن

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە: یەکەم بارانی پاییز مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share