یەکەم لێدوانی دیانا حەداد دوای دەنگۆی وازهێنانی لە هونەر

لە یەکەم لێدوانیدا دوای سڕینەوەی سەرجەم وێنەکانی لە ئینستگرام، دیانا حەداد ڕەتیدەکاتەوە بەتەواوی وازی لە هونەر هێنابێت، دەڵێت، “تەنها پێویستم بە هەندێک کاتە بۆ خۆم و دووردەکەومەوە لە سۆشیاڵ میدیا”.

دیانا حەداد لە بەرنامەیەکی کەناڵی دیجلەدا دەڵێت، “تەندروستیم زۆر باشە وازمنەهێناوە لە هونەر، تەنها هەلێکم داوە بە خۆم و کەمێک لە سۆشیاڵ میدیا دووردەکەومەوە، لەم ماوەیەدا خۆشەویستیی گەورەی خەڵک و میدیا و گوێگرەکانمم هەستپێکرد”.

دەڵێت، “سوپاستان دەکەن بۆ پرسیارکردن و خۆشەویستیی زۆرتان، ئەمەوێت دڵنیابن کە من زۆر باشم زۆر لە پێشتر باشترم، من وازمنەهێناوە لە هونەر و لە قۆناغێکی نوێی ژیانمدام، کە هەمووی ئارامی و ئاشتی و سەرقاڵییە بە کاری باش و بینینی نوێ، زۆر حەزدەکەم شتی نوێتان پێشکەشبکەم.. زۆر خۆشمدەوێن”.

بابەتی پێشتر

حاجی مەسیفی وەڵامی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە

بابەتی دواتر

پلاندانانی عێراق: داهاتی تاکی عێراقی لەمساڵدا زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share