باڵیۆزی توركیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕوانە حكومەتی عێراق ڕێوشوێن لەدژی پەكەكە بگرێتەبەر و لەو بارەیەوە لەگەڵ هەولێر و بەغداد گەیشتوون بە لێكتێگەیشتن.
عەلی ڕەزا گونای، باڵیۆزی توركیا لە عێراق وتی، “چاوەڕوانین حكومەتی عێراق هەنگاو لەدژی پەكەكە بگرێتەبەر چونكە ڕێكخراوێكی تیرۆریستییە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكە دەكات”.
گونای چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵێكی عێراقیدا كردووە و ڕایگەیاندووە، حكومەتی توركیا لەگەڵ هەولێر و بەغداد گەیشتووەتە لێكتێگەیشتن سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی پەكەكە “وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی، كە بوونی لەسەر خاكی عێراق كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایشی توركیا و ناوچەكە”.