ئەگەر هەیە سەرۆکی فیفا (1 تا 4) ساڵ زیندانی بکرێت

دادگای باڵای دادی بەرازیل لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، جیانی ئینفانتینۆ دەکات و ئەگەرهەیە سزای قورسی بەسەردا بسەپێنرێت.

ڕۆژنامەی “لاناسیۆن” ئاشکرایکردووە، لە ڕابردوودا هەریەک لە داهێنەران پابلۆ سیلڤا و هاینی ئالیمانی سکاڵایان لەسەر فیفا تۆمارکردووە، تۆمەتی دزینی بیرۆکەی داهێنانیان خستووەتەپاڵ فیدراسیۆنەکە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوو داهێنەرەکە داهێنەری “سپرا”ی دیاریکردنی شوێنکاری فاوڵ و لێدانە ڕاستەوخۆکانن، لە ساڵی 2014 ڕیککەوتنیان لەگەڵ خولیۆ گرۆندۆنا و جوسێف سیپ پلاتەر-ی سەرۆکی فیفا کردووە بەبڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەکارهێنانی داهێنانەکەیان لەمۆندیالی 2014، بەڵام ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.

لەئێستادا دادگای باڵای بەرازیل کەیسەکەی زیندووکردووەتەوە، جیانی ئینفانتینۆ تۆمەتبارە بە دزینی بیرۆکەکە و بەکارهێنانی لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دادگاوە هۆشداریی پێدراوە.

لاناسیۆن نووسیویەتی، ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر فیفا ساغببێتەوە، ناچاردەبن بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە دوو داهێنەرەکە بدەن، هەروەها جیانی ئینفانتینۆ-ی سەرۆک ئەگەری زیندانیکردنی لەنێوان یەک بۆ چوار ساڵدا دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوورخستنەوەی کومان چانسێکە بۆ پوج و نەهامەتییە بۆ دی یۆنگ

بابەتی دواتر

باڵیۆزی توركیا: لەگەڵ هەولێر و بەغداد لەبارەی پەكەكە گەیشتووین بە لێكتێگەیشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share