کارگەی غازی پەرلەمانتارەکەی پارتی سزادرا

دوای ئەوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا “هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە” پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، گلەيی کرد کە غازی پێنادرێت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتيی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەهۆی دیارنەمانی بڕێک غازی “فەلە”ەوە كارگەكەی سزادا.

بەڕێوەبەرایەتيی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “کارگەی غازی شارەزوور بڕی 20 هەزار و 80 کیلۆگرام غازی حكومی وەرگرتووە و دواتر دابەشینەکردووە بەسەر بریکارەکاندا، بۆیە کارگەکە سزادەدرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، سزای کارگەی “غازی شارەزوور”ی ڕاگەیاندووە، کە بریتییە لە “گەڕاندنەوەی بڕی غازی ونبوو لەگەڵ پێبژاردنی بە یەک ملیۆن دینار”.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا “هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە” لە دانیشتنی پەرلەماندا، بەدەر لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان گلەیی ئەوەی دەکرد، “بۆچی غازی شل بە کارگەکەی ئەو نادەن؟”.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی توركیا: لەگەڵ هەولێر و بەغداد لەبارەی پەكەكە گەیشتووین بە لێكتێگەیشتن

بابەتی دواتر

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە<br>وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share