عێراق هاتنی کرێکارانی بیانی قەدەغە دەکات

وەزیری کاری حکومەتی عێراق رایگەیان وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە، پێدانی ڤیزا بە کرێکارانی بیانی رابگرێت، جگە لەو کرێکارانەی پێش هاتنیان مۆڵەتی کارکردنیان لە وەزارەتەوە وەرگرتبێت.

ئەحمەد ئەسەدی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە گرنگییەوە دەڕواننە بابەتی هاتنی کرێکارانی بیانی بۆ ناو عێراق و بەردەوام دەبن لە رێکخستنی هاتنی کرێکارانی بیانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە و کۆچ سەبارەت بە کرێکارانی بیانی هەماهەنگییان هەیە، ئەمڕۆ چوارشەمەش لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزارەتدا بڕیاری راگرتنی ڤیزایان بە کرێکارانی بیانی داوە، جگە لەوانەی پێشتر مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتبێت لە وەزارەتی کاری عێراقییەوە.

پێشتر وەزارەتی کاری عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق هەن، زۆرینەشیان مۆڵەتی کارکردنیان لەلایەن وەزارەتی کارەوە پێنەدراوە و هیچ بەڵگەنامەیەکی یاساییان نییە.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت گەیشتە نەجەف

بابەتی دواتر

شەڕێکی ناو پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتارێكی گەیاندە چاودێری چڕی نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share