بایدن ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، جۆ بایدن ئەمڕۆ ده‌گاته‌ ئه‌وروپا و دیدار له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجامده‌دات.

جیك سۆلڤیان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ گه‌شتێك دەگاتە ئه‌وروپا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، له‌و گه‌شته‌یدا بایدن سه‌ردانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و شاری گلاسكۆی سكۆتلاند ده‌كات.

جیك سۆلڤیان ئاشكراشیكردووە، بایدن له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان گفتوگۆ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كانی سه‌ر ئاستی گۆی زه‌وی ده‌كه‌ن.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه‌، سەرۆكی ئەمریكا له‌ گه‌شته‌كەیدا چاوی ده‌كه‌وێت به‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كه‌ یه‌كه‌مین دیداریان ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی هه‌ردوو وڵات به‌هۆی دۆسییه‌ی (گرێبه‌سته‌كانی ئوسترالیا و ئەمریكا) گرژییان تێكه‌وت.

هەروەها بایدن سه‌ردانی گلاسكۆ ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی جی20 و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاووهەوای جیهان.

بابەتی پێشتر

كازمی فەرمانیكرد لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی شارەبان بكرێت

بابەتی دواتر

سلێمانی: ئامادەکارییەکانی بەر لە وەرزی بارانبارین ڕاگەیەندران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share