یەكەم جەنگ لە تیك تۆكدا.. شەڕی ڤیدیۆ و لایك!

ئەگەرچی بەشێوەیەكی گشتی ڤیدیۆی سەما، نمایش و ڕووداوی سەرنجڕاكێش لە ئەپلیكەیشنی (تیك تۆك) بڵاودەبنەوە، بەڵام لەئێستادا پڕبووەتەوە بە دیمەنی كورت و جۆراوجۆری شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا، كە بووەتە مایەی سەرنج و تێڕامانی ملیۆنان كەس لە بەكارهێنەرانی ئەپلیكەیشنەكە وەك دیاردەیەكی نوێی جەنگ لەم سەردەمەدا.

شەڕەكە بووەتە یەكەم شەڕ لەسەر (تیك تۆك) لە جیهاندا، دیمەنە مەیدانییەكانی دەركەوتنی سەربازان و شەڕكردنیان لەسەر ڕێگا و كۆڵانەكان، لێدانە مووشەكییەكان بۆسەر شارەكانی ئۆكرانیا و تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكان كە سنوورەكان تێدەپەڕێنن ئێستا جێیان بە ڤیدیۆ هەمەڕەنگەكان لێژكردووە.

یەكێك لە دیمەنەكان (كە ماوەكەی 40 چركەیە) تیایدا چوار سەربازی ئۆكرانی چەكەكانیان نمایشدەدەن، سەرنجی زیاتر لە 1.5 ملیۆن كەسی ڕاكێشاوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

شەڕی لایك
هەروەك زیاتر لە 18 ملیۆن كەس شەش گرتە ڤیدیۆیان لەسەر ئەژماری یەكێك لە سەربازانی ئۆكرانی بینیوە، ژمارەیەك كە دەكرێت بە خەیاڵی ناوببرێت.

جگە لە دیمەنی دیكە كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە و سەربازانی ئۆكرانی لە بەرەكانی جەنگ نیشاندەدەن، سەرەڕای لێدانە مووشەكییەكانی ڕوسیا و تێپەڕبوونی تانكەكان بەسەر بەستەڵەكەكاندا.

لە بەرامبەردا شیكاران هۆشداریدەدەن لە تێكەڵبوونی ژمارەیەك گرتە ڤیدیۆی ڕاستەقینە لەگەڵ دیمەنی ململانێكانی دیكە یان ڕاهێنانە سەربازییەكان لە ناوچەكانی دوور لە ئۆكرانیا، كە بەخێرایی هاوشانی دیمەنە مەیدانی و ڕاستەقینەكان بڵاودەبنەوە.

دیمەنی ساختە
ڕۆب لی، خوێندكاری دكتۆرا لە بەشی لێكۆڵینەوەی جەنگ لە كۆلێجی كینگەر كۆلیدج لەندەن دەڵێت، ئەپلیكەیشنەكە بەردەوام مایەی متمانە نییە.

دەشڵێت، چەند هەنگاوێك هەیە كە گرتەیەك پیایدا تێدەپەڕێت بۆ دڵنیابوون لە دروستییەكەی، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆرێك لە ماددەكان لە ماوەی كاتژمێر یان دوو كاتژمێردا بڵاودەكرێنەوە، یان لە هەمان ڕۆژدا، بەبێ وردەكاری.

(تیك تۆك) جیاوازە لە پێگە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە وەك فەیسبوك و تویتەر، بەهۆی سەرنجڕاكێشانی گەنجان بەشێوەیەكی سەرەكی.

ئەپلیكەیشنەكە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات گرتەی ڤیدیۆیی لە كەمترین و خێراترین ماوەدا بڵاوبكەنەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لەسەر مەودای فراوان لە ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا.

بابەتی پێشتر

دوواین پەیامی مباپێ ڕیاڵی تووشی دەڵەڕاوکێ کردووە

بابەتی دواتر

ئەو گوڵەی مانای خۆشەویستییەکی بێمەرجی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share