// پاش گۆڵەكەی ئەوان، كۆنترۆڵی یاریگامان كرد و هەلی گۆڵمان دروستكرد، بەڵام سەركەوتوو نەبووین
// كاتێك دەردەكەوێت كە لە تیپی بەرامبەر باشتر یاریی دەكەیت و ناتوانیت بیبەیتەوە، گومان دروستدەبێت
// زۆر قورسە كاتێك لە یەك هەلەوە گۆڵت لەسەر تۆماردەكرێت، بەڵام وەڵامدانەوەی یاریزانەكان باش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵمان نەكرد، تۆپی پێ بریتییە لە گۆڵكردن نەك گۆڵ لێكردن
// یاریزانەكان لە ژووری خۆگۆڕیندا زۆر دڵتەنگ بوون بە ئەنجامەكە
// ئەنجامەكە دادپەروەر نییە، بەڵام بەو جۆرەیە و ناتوانین بیگۆڕین
// سەرەڕای شكستەكە، بەڵام باش یاریمان كرد
// ئێمە لە دۆخێكی باشدا نین، هاوسەنگیمان لەدەستداوە و یاریزانی گرنگیشمان ڕۆشتووە، ڕكابەرەكانمان خۆیان بەهێزكردووە، بەڵام ئێمە نەمانتوانی
// دوودڵ نیم لە شێوازی یاریكردنمان، دوودڵم لە تۆمارنەكردنی گۆڵ
// تیپەكانی دیكە زیاتر هاوسەنگن، بەڵام ئێمە ڕكابەریمان كردن، پێكانی كاریگەرمان زۆرە، بەڵام ئەوەش ناكەین بە بیانوو
// ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد، بەڵام دۆڕاین، لە ئیسپانیا ئەنجام گرنگە