فێرگسۆن: بەڕای من ئەم یاریزانە شایستەی باڵۆندۆرە

سێر ئەلێکس فێرگسۆن، ڕاهێنەری مێژوویی مانچستەر یونایتد پێیوایە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی شایستەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە.

“فێرگی” لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شایستەی باڵۆندۆرە، لەم وەرزەدا ڕیکۆرد لەدوای ڕیکۆرد شکاندوویەتی، پێموابێت باشترین بژاردەیە تاوەکو خەڵاتەکەی پێببەخشرێت”.

کریستیانۆ لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەکانی یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە، لەکۆی 49 ڕووبەڕووبوونەوە 38 گۆڵی تۆمارکردووە.

لەساڵی 2021دا ڕیکۆردی گۆڵکاری نێودەوڵەتی و چەندین ڕیکۆردی تاکەکەسیی دیکەی تۆمارکردووە.

کریستیانۆ پێناچێت پاڵێوراوی سەرەکیی باڵۆندۆری 2021بێت، بەڵکو ناوەکانی مێسی و لیڤاندۆڤیسکی و جۆرجینیۆ و بنزیما لەلایەن میدیاکانەوە ئاماژەیان بۆدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share