نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی سێ دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ نرخەكەی نزیك بوو لە 86 دۆلار.

هاوکات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکاش بە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌ 83 دۆلار بوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە بڕی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكا بەرزبووەتەوە، هەروەها حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەوروپا، ڕوسیا و چین زیادیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share